ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە ڕاگەیاندنی ژمارە ١٥ی خۆیدا ڕایگەیاند؛
دوابەدوای دەستدرێژیی شەوی ڕابردووی دوژمن بۆسەر بەشێک لە کەناراو و شارەکانی باشووری وڵات، ڕۆڵە ئازا و قارەمانەکانتان لە هێزی دەریایی و ئاسمانی ئێران، لە شەپۆلی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنی نەسری ٢، کە بە هێمای موبارەک یان زەینەب کوبرا، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا بە بەکارهێنانی هێزی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، کردە ئامانج و لەناویان برد. ڕاداری ئاگادارکردنەوە لە بنکەی عەلی ئەلسالم، هەروەها شوێنی کۆبوونەوەی سەربازە تاوانبارەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا پێکران.
جارێکی تر خەڵکی بەشەرەفی کوێت ئاگاداردەکەینەوە کە ئەم تاوانانە لەلایەن ئەمریکاوە بەرامبەر بە ئێرانی موسڵمان بە بەکارهێنانی خاکی ئێوە ئەنجام دەدرێت.
دەشڵێت: "چاوەڕوانین لە ئێوەی خوشک و برا موسڵمانەکان، وڵاتەکەتان لە دەستدرێژکاران پاک بکەنەوە و بە جێبەجێکردنی ئەرکی ئیسلامی خۆتان، شەرەف و کەرامەتی مێژوویی خۆتان بپارێزن".
Your Comment